به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له كوره‌خانه‌كانی خشتبڕی ناوچه‌ی سارۆقامیشی بۆكان كه له ڕۆژی ١٩ی خاكه‌لێوه‌وه ده‌ستی پێكردووه هێشتا درێژه‌ی هه‌یه و خاوه‌نكار هیچ هه‌نگاوێكی بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازی كرێكاران هه‌ڵ نه‌گرتووه.
هەموو ساڵێک له‌گه‌ڵ دەسپێکی وەرزی کار، هەزاران کرێکار، بەهۆی بێ‌کاری ڕوو لەم کورەخانه‌كانی ناوچه‌ی سارۆقامیشی بۆكان دەکەن و بێبه‌زه‌یانه له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه ده‌وچه‌وسێندرێنه‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارانی شاغڵ له كوره‌خانه‌كانی خشتبڕی له هه‌موو جۆره ئیمكاناتێكی بێهداشتی، ریفاهی و ده‌رمانی بێبه‌شن و له پێناو زه‌حمه‌تێكی زۆر حه‌قده‌ستێكی كه‌م وه‌رده‌گرن كه وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیانیان نییه. كرێكارانی ناڕازی بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له ڕۆژی ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه له ٩٠ كوره‌خانه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و هه‌وڵی خاونكار بۆ ڕازی كردنی كرێكاران بێ ئاكام بووه و ته‌نیا داخوازی كرێكارانی سێ كوره‌خانه جێبه‌جێ كرا‌و و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. له‌و ماوه‌یه‌دا كرێكارانی چه‌رخكێش و قرمزداریش په‌یوه‌ست به مانگرتنی كرێكارانی خشتبڕ بوون و داوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠ له سه‌دی حه‌قده‌ست ده‌كه‌ن.