ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی چه‌ند نه‌خۆشخانه له كه‌ره‌ج و به‌نده‌رعه‌باس بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ره‌ج و به‌نده‌رعه‌باس له جیاتی كادری ده‌رمانی مانگرتوو، خوێندكارانی زانكۆی پزیشكی و سوپروایزره‌كانیان داناوه كه ئه‌زموونێكی باشیان له به‌شی ده‌رمان دا نییه و خه‌ڵك له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ناڕازین. په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئێران خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه كاری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، نه‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.