درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستاران له‌ زیاتر له‌ ٥٠ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌راسه‌ری وڵات بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

ڕۆژی ڕابردوو په‌ره‌ستارانی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌ی مه‌شهه‌د، به‌رپرسانی ڕژیم كه‌ بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ هاتبوون وه‌ده‌ر نا و له‌ شاری ئه‌راك، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر په‌ره‌ستاران و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌سیان دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. په‌رستارانی ئێران خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net