درێژه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌هواز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و له‌ شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌ره‌ستاران و كاده‌ری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی خۆمه‌ینی، تاڵقانی، به‌قایی و ناوه‌ندی بێهداشت و ده‌رمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ مانیان گرتووه‌. په‌ره‌ستاران له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری په‌رداختی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و پێدانی كارانه‌ و ئیزافه‌كاریی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net