54
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، به‌رپرسانی سپای پاسدارانی پارێزگای كرماشان ڕایانگه‌یاند كه مانۆڕه‌كانیان له به‌رزاییه‌كانی چیای شاهۆ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژی دیكه درێژه ده‌كێشێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌ی سێ ڕۆژه ناوچه شاخاوییه‌كانی نێوان قۆری قه‌ڵا و پیازدۆڵی سه‌ر به زه‌نجیره چیای شاهۆ، له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه تۆپباران ده‌كرێت. له‌و ماوه‌یه دا ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه گه‌مارۆ دراوه و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌دا سه‌پێندراوه.