10
ڕۆژی هه‌ینی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دایكانی دادخوازی شاری سنه و خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و پیرانشار بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتنی به‌هار و نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له شاری سنه بۆ ڕێزگرتن له یادی ڕۆڵه‌كانیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ئازادیخوازی بۆكان و پیرانشار بۆ دووهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام ئاگری سه‌ركه‌وتنیان داگیرساندووه و به‌ده‌وری دا سه‌مایان كردووه.