10
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، مه‌راسیمی شكۆداری نه‌رۆز له گونده‌كانی تومارقامیشی سه‌قز، ناوچه‌ی نستانی سه‌رده‌شت و گۆگته‌په‌ی بۆكان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و وێڕای هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی حكوومه‌ت، به ده‌ور ئاگری سه‌ركه‌وتن دا سه‌ما و خۆشییان كردووه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به ده‌یان شارومه‌ند له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به بیانووی به‌شداری له مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.