11
ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هه‌زاران ژن و پیاوی ئازادیخواز له چه‌ند شار و گوندی پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان مه‌راسیمی شكۆداری نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، وێڕای گوشاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز له پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان، ڕۆژی ڕابردوو هه‌زاران ژن و پیاو به جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه له گونده‌كانی چاپان و قشڵاقی سه‌قز، ئاوایی چه‌قه‌ڵ موسته‌فای نه‌غه‌ده، گوندی وڵه‌ژێری مه‌ریوان، ناوچه‌ی حه‌ساری بۆكان و شارستانه‌كانی هه‌رسین و قه‌سری شیرین ئاگری سه‌ركه‌وتنیان داگیرساند و به‌ده‌وری دا سه‌مایان كرد.