39
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، شارومه‌ندانی ئازادیخوازی شاری ئێلح له باكووری كوردستان، دژبه حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه سه‌پاندنی سزای زیندانیان به‌سه‌ر شاره‌داری جووله‌مێرگ شه‌رمه‌زار كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ كه‌س ناتوانێت ئیراده‌ی گه‌ڵ زه‌وت بكات. نوێنه‌رانی لایه‌ن و حیزبه سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌و خۆپێشاندانه هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاری ئێلح دروشمه‌كانی “به به‌رخۆدان سه‌ر ئه‌كه‌وین”، “ژن،ژیان،ئازادی”، “بژی به‌رخۆدانی جووله‌مێرگ” و “قه‌یوومی حكوومه‌تی ده‌ڕوات و نوێنه‌ری گه‌ل دێت”یان به‌رز كرده‌وه.