50
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شاری جووله‌مێرگ و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی بۆ جارێكی دیكه دژبه داگیركردنی شاره‌داری ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، ژنانی تێكۆشه‌ر و چالاكوانی باكووری كوردستان له شاره جۆراوجۆه‌ركانی توركیا، به مه‌به‌ستی به‌شداری له ڕێپێوانی “نا بۆ زه‌وتكردنی ئیراده‌ی خه‌ڵك”، خۆیان گه‌یانده شاری جووله‌مێرگ و هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره دژبه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندانیان كرد. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه.