شه‌وی هه‌ینی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی توركیا بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوو شاره‌داری ئێستانبوول خۆپێشاندانیان كرد.
هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له چوار پارێزگای توركیا قه‌ده‌غه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام شه‌وی هه‌ینی ده‌یان هه‌زار شارومه‌ندی توركیا له شاره‌كانی ئێستانبوول، ئانكارا، ئێزمیر، ئادانا، ترابۆزان، ئێسكی شه‌هیر و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته دژ به حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندانیان كرد. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پۆلیسی توركیا به ماشێنی ئاوپاش و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و چه‌ندین كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ڕۆژی ڕابردووش ده‌وڵه‌ته‌كانی فه‌ڕانسه، ئاڵمان و به‌ریتانیا داویان له شارومه‌نده‌كانیان كردبوو كه به زووترین كات توركیا به‌جێ بهێڵن و له گرژی و ئاڵۆزییه‌كان خۆیان به‌دوور بگرن.