درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر،‌ كوردانی ئازادیخواز له‌ باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.

پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك له‌ شاره‌كانی ماردین، ئێلح و خه‌لفه‌تی، خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ كووده‌تای سیاسی ئه‌ردۆغان دژ به‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كانی باكووری كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن. هاوكات خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانیش بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی باكووری كوردستان خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سیسته‌می سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه‌ له‌ باكووری كوردستان بوون. به‌پێی دوایین زانیاریی، زیاتر له‌ سه‌د خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چه‌ندین كه‌س به‌ فیشه‌كی پلاستیكی و گازی فرمێسكڕێژ بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net