ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شاری جوولهمێرك له پارێزگای ڕۆحای باكووری كوردستان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دانانی قه‌یووم له جێگه‌ی شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، نوێنه‌ری حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی له شه‌قامه‌كانی جووله‌مێرگ ڕێپێوانیان كردووه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. حیزبه سیاسیه‌كانی باكووری كوردستان داوایان له خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه كردووه بۆ پشتیوانی له دانیشتووانی جووله‌مێرگ و به‌رگری له دیمۆكراسی خۆپێشاندان بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان شاره‌دارییه‌كان داگیر بكات.