19
شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی دێهده‌شت بۆ چواره‌مین شه‌وی به‌رده‌وام دژ به كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌ی چوار شه‌وه خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شارستانی دێهده‌شت له پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له شه‌ش كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون. شه‌وی ڕابردوو ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هێڵی ئینته‌رنێتی پچڕاند و هێزی سه‌ركوتی له شاره‌كانی دیكه‌وه بۆ دێهده‌شت گواسته‌وه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، سه‌ركوتگه‌ران له هه‌موو شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا جێگیر كراون و كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تییان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاندووه