10
شه‌وی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاری وان له باكووری كوردستان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به زیندانیكردنی شاره‌دارانی به‌ربژێری خه‌ڵك و دانانی قه‌یووم له جێگه‌یان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
له ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ڵكی شاری وان به‌رده‌وام دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا ٤٠٠ كه‌س كه ٥٥ كه‌سیان منداڵ بوون له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر، ئه‌شكه‌نجه و زیندانی كراون. چالاكانی سیاسی باكووری كوردستان هۆشداریان به ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان دا و ڕایانگه‌یاند: قه‌د كۆڵ ناده‌ن و درێژه به خه‌باتیان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دادپه‌روه‌ری ئه‌ده‌ن.