ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌مریكا دژ به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ بۆ چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته له‌وانه هیۆستۆن، فیلادێلفیا، بۆستۆن، نیۆیۆرك و تێمپا په‌ره‌ی سه‌ند و به ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی ڕابردوو بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام خه‌ڵكی لاتین ته‌باری لووس ئانجلێس دژ به سیاسه‌ته‌كانی ترامپ له بواری كوچبهری دا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس و گاردی نیشتمانی به شه‌ڕ هاتن. له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا به ده‌یان شارومه‌ندی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی نیۆیۆرك، هیۆستۆن، فیلادێلفیا، بۆستۆن و تێمپا به ده‌یان شارومه‌ندی ناڕازی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كران.