درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كامیۆنداران له‌ سنووری توركیا

كامیۆندارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ سنووری توركیا مانیان گرت و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بوون.

كامیۆندارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌دوای دانانی یاسای تازه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆ وه‌رگرتنی باج له‌سه‌ر مه‌خزه‌نی سووته‌مه‌نییه‌كانیان، له‌ سنووری ئه‌و وڵاته مانیان گرتووه‌ و داوا ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌ت ئاسانكاریان بۆ بكات. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا شۆفێرانی تاكسی مێحوه‌ری خۆی بۆ وانیش مانیان گرتبوو. به‌ وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ش كه‌ له‌ وڵاتی توركیا تێپه‌ڕ بوون له‌ سنووری بۆڵغارستان گیریان خواردووه‌ و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته سووته‌مه‌نیان پێ نادات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net