درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكاركراو له‌ پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری چوار له‌ پارێزگای ئیلام بۆ جارێكی دیكه‌ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی پترۆشیمی له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌ستی كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی ساختمانسازی، كۆمه‌ڵێك كرێكاریان له‌سه‌ركار ده‌ركردووه‌، له‌ حاڵێكدا هێشتا داخوازییه‌كانیان به‌ ته‌واوه‌تی په‌رداخت نه‌كراوه‌. ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ كرێكاران له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ لاینكه‌م سێ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ به‌هۆی گوشاری ئابووری له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌. كرێكارانی ناڕازی داوا ده‌كه‌ن داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان پێ بدرێت و له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی پترۆشیمی دا دابمه‌زرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net