12
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی بێكاركراوی پاڵاوگه‌ی هۆوه‌یزه و پڕۆژه‌ی زه‌مزه‌می ٣ له فولادی خووزستان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئوستانداری خووزستان به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاری به كرێكاران دابوو، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی پاڵاوگه‌ی هۆوه‌یزه وڵامی داواكاری كرێكاران و ئوستانداریان نه‌داوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی زه‌مزه‌می ٣ كه له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی پڕۆژه‌كه‌یان ده‌ستپێكردوو، به بێ هۆكار ژماره‌یه‌ك كرێكاریان بێكار كردووه و ئێستا كرێكاران داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار ده‌كه‌ن.