2
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، زیاتر له دوو هه‌زار كرێكاری شاره‌داری شاری سنه بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شاره‌داری سنه زیاتر له دوو هه‌زار و ١٠٠ كارگه‌ری فه‌رمی و ٣٥٠ بۆ ٤٥٠ كرێكاری وه‌رزی هه‌یه كه هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕیان وه‌رنه‌گرتووه. جێگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی شاره‌داری سنه له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: ٤٠ له سه‌دی كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده هێشتا حه‌قده‌ستی جۆزه‌ردانیان وه‌رنه‌گرتووه. چه‌ند ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی قه‌رزداری شاره‌دارین و ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه، داخوازی هه‌موو كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده په‌رداخت ده‌كرێت.