6
ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی ئاسنی بافق بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاسنی بافق له ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوودا، به‌رده‌وام بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.