9
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شاره‌داری ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ی پێرسۆنێلی ئه‌و ناوه‌نده‌ی په‌رداخت نه‌كردووه و كاتێك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، خاوه‌نكار ١٢٣ كرێكاری له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. كرێكاران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت و هاوكاره‌كانیان نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار، شێوازی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌گۆڕن.