درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی گوڵان، كرێكارانی كارخانه‌ی كاعه‌زسازی پارس له‌ شووش بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌د كه‌س له‌ كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس پاش چه‌ند ڕۆژ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان و كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌، به‌ڵام كرێكاران به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانی دیكه‌یان، درێژیه‌یان به‌ كۆبوونه‌وه‌ داوه‌ و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net