دڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، كه‌شاوه‌رزان له وڵاتانی فه‌ڕانسه، بلژیڵك، هۆله‌ند، ئیتالیا، پۆرتۆغال، ئێسپانیا، ئاڵمان، ڕۆمانی، بۆڵغارستان و له‌هستان دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی بلژیكی به تراكتۆره‌كانیان له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا له شاری بڕۆكسل كۆبوونه‌وه و به ئاگردانی كۆڵه‌ش و به‌رهه‌مه كه‌شتووكاڵییه‌كان،هه‌روه‌ها هه‌ڵدانی هێلكه به‌سه‌ر ده‌لاقه‌كانی ساختمانی یه‌كێتی ئورووپا، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و ئیتحادییه له بواره‌كانی ئابووری، ژینگه و كۆمه‌ڵایه‌تی نیشان دا. ڕۆژی ڕابردوو نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا له‌سه‌ر ئه‌و باروودۆخه كۆبوونه‌وه و بڕیاریان دا به‌شێك له داخوازی كه‌شاوه‌رزان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام كه‌شاوه‌رزان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا مانه‌وه و ڕایانگه‌یاند كه هه‌نگاوی كرده‌وه‌ییان ئه‌وێت نه‌ك قسه كردن. كه‌شاوه‌رزانی ئۆرووپا خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووكاڵی ده‌ره‌كی، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی و زیادكردنی حه‌قده‌ست بوون.