درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خاكه‌لێوه‌، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی حه‌ق ئاوه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌شاوه‌رزانی وه‌رزه‌نه‌ له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان له‌ مه‌یدانی خوراسگان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و شه‌قامه‌كانیان داخستووه‌. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ده‌ڵێن: پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی چاندن ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی دا حه‌ق ئاوه‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا به‌دات. به‌ڵام له‌ وه‌رزی چاندن دا له‌ هه‌ر ده‌ هێكتار ته‌نیا مۆڵه‌تی چاندنی یه‌ هێكتاریان پێ داون و ده‌ڵێن ئاو نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net