ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، موعه‌لیمانی و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ جارێكی دیكه له شاره‌كانی سلێمانی، حه‌ڵه‌بچه و ناوچه‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین خۆپێشاندانیان كرد و لایه‌نگرانی حیزبی شیۆعیش بۆ پشتیوانی له موعه‌لیمان له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگه موعه‌لمیان و مامۆستایانی وانه‌بێژی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌دانی مووچه‌كانیان ده‌وامیان بایكۆت كردووه و به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌كانی هه‌رێم خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. موعه‌لیمانی ناڕازی خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، پێدانی چه‌ند مانگ مووچه‌ی دواكه‌وتوو، پهرداختكردنی حه‌قده‌ست له كاتی خۆیدا، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون. ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی شیوعی له شاری سلێمانی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له موعه‌لمیان كۆبوونه‌وه و داوایان كرد حكوومه‌تی هه‌رێم كێشه و گرفتی مامۆستایان چاره‌سه‌ر بكات.