9
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو چالاكی مافی ژن به ناوه‌كانی له‌یلا پاشایی و باران ساعدی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، باران ساعدی، له‌یلا پاشایی، سۆهه‌یلا مه‌تاعی و سۆما محه‌ممه‌دڕه‌زایی به بیانووی به‌شداری له مه‌راسیمه‌كانی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه ڕاگوێزران. سۆهه‌یلا مه‌تاعی و سۆما محه‌ممه‌دڕه‌زایی پاش چه‌ند ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كراون به‌ڵام له‌یلا پاشایی و باران ساعدی به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ خراونه‌ته ژێر گوشار و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.