12
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له ئاوایه‌كانی نێ و سه‌ردووش سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان له كوێستانه‌كانی ناوچه‌كه چاند.
هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه هه‌ر ساڵ و له كۆتایی وه‌رزی پاییز دا ده‌ست پێده‌كات و مه‌به‌ستی له‌و هه‌ڵمه‌ته پێدانی زانیاری به كۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به گرینكی ژینگه و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانه بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ستی خۆیان نه‌مام بچێنن. چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێن: هه‌ر ساڵ و له وه‌رزی هاوین دا به‌هۆی بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان و ئاگرگرتنی هه‌زاران داری به‌ڕوو له ناو ده‌چێت، هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه بۆ پاراستنی ژینگه و نۆژهنكردنهوهیهتی و به دڵخۆشیه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێ كراوه.