درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ شاری بانه

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ژینگه‌دۆستانی شاری بانه له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه دا، سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامی قه‌زوانیان له‌ داوێنی چیای ئاربه‌با دا چاند.

پێشتریش ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری بانه په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه ببوون، ئه‌مجاره‌ چالاكییه‌كه‌یان به‌ به‌شداری به‌رینی منداڵان و ژنانی ئه‌و شاره‌ ئه‌نجام درا. به‌شداربووان به‌ چاندنی سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامی قه‌زوان له‌ داوێنی چیای ئاربه‌با داوایان له‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ كرد جوانی سرووشت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net