ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خه‌ڵكی خۆبه‌خش و چالاكانی ژینگه‌یی له شاره‌كانی مهاباد، ورمێ و مه‌ریوان په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه بوون و به سه‌دان هه‌زاران ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان له داوێنی چیا و زۆزانی ئه‌و سێ شاره دا چاند.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌شدارییه‌كی بێ وێنه‌یان له هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه كردووه و بۆ ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ده‌نكی به‌ڕوو، بادام و قه‌زوانیان له به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره دا چاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌ندامانی حه‌وت گرووپی شاخه‌وانی به ناوه‌كانی ئەوڕین، گادەر، زاگرۆس، سێتارێ لەوەند، میربێهاڵ، بێناری زێوە و بۆزسینا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆبه‌خش سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوویان له داوێنی چیای سێ قیتگه چاندووه. له ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزانی مه‌ریوانیش، چالاكوانان و خه‌ڵكی ژینگه‌دۆست سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوو، قه‌زوان و نه‌مامیان له به‌رزاییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه دا چاند و داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد ژینگه و جوانی كوردستان بپارێزن.