درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ مه‌ریوان و ده‌ورووبه‌ری

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، مامۆستایان و قوتابیانی مه‌ریوان له‌ هه‌ڵمه‌تێك دا سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامی قه‌زوانیان چاند.

ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابییانی قوتابخانەی دواناوەندیی یاسای شاری مەریوان بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە داوێنی میراجیهەردی ئەسحاب، شوێنەواری دەستێوەردان و کاولکاری و داگیرکاری، بەڕێوە چوو. به‌شداربووان داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد چاوه‌ڕوانی حكوومه‌ت نه‌بن و خۆیان ڕێك بخه‌ن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژینگه‌ و ڕێگه‌ له‌ كاولكاری زۆرتری سرووشتی كوردستان بگرن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net