ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، چالاكانی مه‌دنی و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له شاره‌كانی پاوه و جوانڕۆ، له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه دا سه‌دان ده‌نگی به‌ڕوویان له داوێنی چیا و زۆزانی ده‌ورووبه‌ی شاره‌كانیانی چاند.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نی ژین و ژینگه‌ی دیوانده‌ره و یانه‌ی شاخه‌وانی جه‌ببار، هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌یان له كێوی هاجه‌ره‌خاتوونی ئه‌و شاره به‌ڕێوه برد و چالاكییه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێ كرا. هاوكات له شاری پاوه، ئه‌نجومه‌نی ژیوا به هاوكاری چالاكانی ژینگه‌یی و خه‌ڵكی خۆبه‌خش سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان له داوێنی چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره دا چاند. به‌شداربووانی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن پاكی و خاوێنی سرووشت بپارێزن و به چاندنی ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مام هه‌نگاوێك بۆ نۆژه‌نكردوونه‌وه‌ی سرووشت هه‌ر بگرن.