1
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، ٣٥ فه‌له‌ستینی له هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی زه‌یتوون له كه‌رتی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هۆشداری چۆڵكردنی چه‌ند گه‌ڕه‌كی غه‌زه‌ی ده‌ركرد و پاش كاتژمێرێك بۆردوومانه‌كانی ده‌ستپێكرد. له ئاكامی هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا، ٣٥ فه‌له‌ستینی دیكه گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌ده‌یان كه‌س بریندار بوون.