13
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی توركیا و گروپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و پردی قه‌ره‌قۆزاق و شه‌ڕێكی قورس ڕووی دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین و پردی قه‌ره‌قۆزاق به چڕی بۆردوومان كراوه و هاوكات تیرۆریستانی ئیسلامگه‌را هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شه‌رڤانان و شه‌ڕێكی قورس ڕووی داوه. فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕایگه‌یاند: له پێكدادانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ١٣ تیرۆریست كوژراون و چه‌ندین كه‌سیان بریندار و دیل گیراون. هه‌روه‌ها چه‌ند تانك، زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی دووشكا له‌سه‌ر له ناو براون.