درێژه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و به‌كرێگیراوه‌كانی بۆ سه‌ر منبج و كۆبانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و تیرۆریستانی ئیسلامگه‌را بۆ جارێكی دیكه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبانی و منبج و به‌وهۆیه‌وه‌ ٨ ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ پێچه‌وانه‌ی میدیاكانی توركیا گرووپه ئیسلامگه‌راكان، شاری منبج نه‌كه‌وتووه‌ و شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌راغی شار به‌رده‌وامه. نیشانه‌شكێنه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ته‌نگیان به‌ تیرۆریستان هه‌ڵچنیوه‌ و ناتوانن پێشڕه‌وی بكه‌ن. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ته‌رمی ده‌یان تیرۆریست له‌ نێوی شه‌قام و  كۆڵانه‌كانی منبج دا كه‌وتووه‌ و كه‌س نیا كۆیان بكاته‌وه‌. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ چه‌ندمین جار پردی نیوان كانتۆنه‌كانی فورات و منبجیان بۆردوومان كرد، كاتێك تیرۆریستان هه‌وڵی دزه‌كردن بۆ نێو شاری منبجیان دا، كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی شه‌رڤانان و دوو كه‌سیان كوژران و ١٢ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له‌ عه‌ین عیسا به‌هۆی بۆردوومانی خانوویه‌ك هه‌شت ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان به‌خت كرد و شه‌ڕێكی قورس له‌ ده‌ورووبه‌ر به‌ندئاوی تشرین به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تیرۆریستان گورزی كوشه‌نده‌یان به‌ركه‌وتووه.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net