76
ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی باكووری كوردستان و توركیا دژبه هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
له‌و چالاكییانه‌دا نوێنه‌ری حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر سیاسه‌تی دژه كورد و داگیركاری توركیا قسه و باسیان كرد و ئاماده‌بووان دروشمه‌كانی “نه‌مان بۆ داگیركه‌ر”، “بژی به‌رخۆدان”،
نه‌فره‌ت له فاشیزم و بژی ئازادی و به‌رابه‌ری گه‌لان”یان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه كه ئه‌رته‌شی توركیا ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ی له قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ دانیشتووانی چه‌ندین گوند ئاواره و چه‌ند هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.