ژنانی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه، له شاره‌كانی ئاگری، مێردین، مێرسین و قوونییا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، دروشمی ژن،ژیان،ئازادییان به‌رز كرده‌وه.
له‌و چالاكییانه‌دا، دایكانی ئاشتی، مه‌جلیسی ژنان لقی مێردین، ژنانی ئه‌ندامی كۆنفدراسیۆنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی “كه‌سك” و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌شدار بوون و به دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی“، “بژی به‌رخۆدانی ژنان” و “بژی به‌رخۆدانی گه‌لی كورد” له پاركی نه‌سیبه‌ین كۆبوونه‌وه. ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی باكووری كوردستان به ڕێپێوان به‌ره‌و سنووره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، پێشوازییان له په‌یامه‌كه‌ی ئۆجالان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت و شه‌ڕ، هه‌روه‌ها ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسیی بوون.