به پێی زانیارییه‌كان، “مه‌تین حه‌سه‌نی” له بریندارانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، سه‌ره‌ڕای ئازاد بوون و پێداچوونه‌وه به سزاكه‌ی، باره‌ها له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.
ناوبراو كه له شۆڕشی ژینادا چاوێكی له ده‌ستداوه، سه‌ره‌ڕای بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكان و لێپرسینه‌وه، پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه كه‌لوپه‌له‌كانی به هه‌ڕه‌شه و بێڕێزی وه‌رگرتووه و هه‌روه‌ها له چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێبه‌ش كراوه. ئه‌و چالاكوانه، ته‌نانه‌ت پاش برینداربوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، هێشتا پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و شۆڕشه ده‌كات و به‌م بۆنه‌یه‌وه هێشتا له ژێر چاودێری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامیدایه.