درێژەی شەپۆلی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، پایتەختی ئێران و چەند شارێکی دیکەی وڵات لە درێژەی شەپۆلی نوێی هێرشە هاوبەشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و ئامریکادا کرانە ئامانج و ناوچە هەستیارە حکومی و سەربازییەکان بەر هێرشی بەهێز کەوتوون.
بە پێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە تاران چەند ناوچەیەکی وەک سەعادەت ئاباد، وەنەک و دەوروبەری ناوەندە ئەمنییەکان، دوکەڵی ڕەش بڵاو بووەتەوە و لەرزەی تەقینەوەکان لە بەشێک لە ناوچەکان هەست پێکراوە. هەروەها لە شارەکانی کرمان، ئەهواز و چەند ناوچەیەکی دیکەی  پەیوەندیدار بە هێزە سەربازییەکان کرانە ئامانج. سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لە زیانێکی ماددیی زۆر دەکەن و ڕێگاکان داخراون. شایانی باسه که تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراوان یان بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net