درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە، بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق لە لایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئەمریکاوە بە توندی هێرش کراوەتە سەریان.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە باشووری مووسڵ و هەروەها لە شاری کەرکووک، بە چەندین بۆمب و موشەک کراوەتە ئامانج و ڕاپۆرتەکان باس لە زیانێکی زۆری ماددی لە ناو ڕیزەکانی ئەو هێزەدا دەکەن. هەروەها جێگای ئاماژەیە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە ناوچەکانی باشووری ئێران لەگەڵ ئەمریکا، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوخۆی ئێران جێگیر کردووە.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net