7

ڕۆژی ڕابردوو، بارەگای حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە بە درۆن هێرش کرایە سەری.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بە هۆی ئەم هێرشەوە زیانێکی زۆر بەر شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی پێشمەرگەکان کەوتووە و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا ڕەوانەی شوێنی هێرشەکە کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ڕادەی زیانەکان بە دەستمان نەگەیشتووە.