12

ڕۆژی ڕابردوو، لە درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی، ئەو گروپانە لە وڵاتانی عێراق و لوبنان بە توندی کرانە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، چوار ئەندامی سپای قودس کە بە ناوی جیاوازەوە لە هۆتێلێک لە لوبنان دەمانەوە، سەرەڕای ئەوەی کە هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی شاراوە کار بکەن، بە هێرشێکی درۆنی ئیسرائیلی لە ناو ژوورەکەیاندا کوژران. لە لایەکی دیکەوە، لە عێراق بارەگای حەشدی شەعبی لە قەزای قائیم لە ڕۆژئاوای ئەنبار بۆردومان کرا و بە پێی زانیارییەکان سێ کەس کوژران، هەروەها دوو بارەگای دیکەی ئەم هێزە لە کەرکووک کراوەتە ئامانج و بارەگاکانیان زیانێکی زۆریان بەر کەوتووە