13

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، چەندین هێرشی ئاسمانی و مووشەکی بۆ سەر ئامانجە سەربازی و ئەمنییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران تۆمار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، لە ناوچە جیاوازەکانی تاران وەک نیاوەران، مەجیدیە، شەهرەکی غەرب و شەقامی تاڵەقانی تەقینەوە تۆمار کراوە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان پادگانی هێزی هەوایی خەزرایی، بنکەی بەسیجی “زەفەر ١٤٩” و هەندێک دامەزراوەی ئەمنی بوونەتە ئامانج. لە هەمان کاتدا لە شاری شیراز ستادی فەرماندەیی هێزی ئینتیزامی هێرش کراوەتە سەری و لە باشووری وڵاتیش شارەکانی خوڕەمشەهر، بەندەر عەباس و بووشێهر بوون بە ئامانج. بەپێی هەندێک ڕاپۆرت، لە نزیک فڕۆکەخانەی میهرئاباد فرۆکەی تایەبت بە گواستنەوەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و بە تەواوی تێکشکاوە.