درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ئێران

بەپێی دوایین هەواڵەکان، هێرشە هەواییە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارە جیاوازەکانی ئێران هێشتا بەردەوامن.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە درێژەی ئەم هێرشانەدا چەندین شار لەوانە تاران، کەرەج، ئیسفەهان، شیراز، ئەهواز، یەزد، خۆڕەم ئاوا، بندەرەباس، دەزفوول، مەسجد سولێمان، شەهریار، کاشان، تەورێـز و هەندێک شوێنی دیکە بەر تەقینەوە و هێرشی هەوایی کەوتوون. هەروەها لە هەندێک ناوچەی تاران، بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی شار، دانیشتوان باس لە بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی توند و بینینی دووکەڵی ڕەش دەکەن. هەندێک ڕاپۆرتیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک دامەزراوەی پەیوەندیدار بە سپای پاسداران و ناوەندە سەربازییەکان کراونەتە ئامانج. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سەدان هێرش لە ناوچە جیاوازەکان تۆمار کراوە و ژمارەیەک لە دانیشتوانی مەدەنی و هێزە سەربازییەکان بە هۆی هێرشەکانەوە زیانی گیانیان بەر کەوتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net