15

شەوی ڕابردوودا چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکان و ئەم هێرشانە لە چەند شوێنێکی سەربازی و ئەمنی تۆمار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بارەگای سپای پاسداران لە شارستانی سەوڵاوا لە پارێزگای سنە بۆردومان کراوە و هەروەها ناوچەی “نسارە“ی دیواندەرە کە ببووە ناوەندی سەرەکیی هێزەکان بە توندی کرایە ئامانج، شایەتحاڵان باس لە تەقینەوە دەکەن و سەرچاوەکان ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی هێزەکانی ڕژیم دەکەن، شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان پاش ڕووداوەکان ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ڕادەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.