درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە و ژێرخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

ڕۆژی ڕابردوو، چەندین پێگە و بارەگای هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ژێرخانی شارەکانی کوردستان و ئێران لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا بە ئامانج گیران.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە شارەکانی کرماشان، کەرج، تاران، ئیسفەهان، مەشهەد، زنجان، گەرمدەرە، شیراز، بەندەر عەباس و چەندین شاری دیکە، سەرەڕای هێرش بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم، ژێرخانەکانی ژیانی خەڵک لەوانە دامەزراوەی پاستوور کە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە ڕووبەڕووی هەموو چەشنە نەخۆشییەک لە وڵاتدا بووەتەوە، هێرش کراوەتە سەریان. لە هەمان کاتدا پردی بی یەک لە شاری کەرەج، لە هێرشێکی دیکەدا زیانێکی زۆری بەر کەوتووە و چیتر شیاوی کەڵک لێوەرگرتن نییە و ئەمەش لە سەر دۆخی هاتوچۆی خەڵک کاریگەرییەکی زۆری داناوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net