درێژەی هێرشە هەواییەکان بۆ سەر شارە جیاوازەکانی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێرشە هەواییە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەندێک شار و ناوچەی کوردستان بەردەوامە.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ماوەی ئەم هێرشانەدا ژمارەیەک پێگە و ناوەندە سەربازییەکانی ڕژیم لە ناوچەکانی وەک قەسری شیرین، سەرپۆلی زەهاو، ڕەوانسەر، سەحنە و خوڕەماوا کراونەتە ئامانج. هەروەها لە شاری پاوە هەنگی مەرزی هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر و تەقینەوەکان لە چەند ناوچەی ئەو شارە بیستراوە. شایانی باسە کە ئەم هێرشانە لە کاتێکدا بەردەوامە کە هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین پێگە و دامەزراوەی سەربازیی کۆماری ئیسلامییان لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان کردووەتە ئامانج  و کۆمەڵێکی زۆر لە هێزەکانی ڕژیم وازیان لە کارەکەیان هێناوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net