
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی هێرشە هەواییەکان بۆ سەر ناوەند و پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە ئامانجی ئەم هێرشانە و دەنگی تەقینەوەکان لە چەند شارێکی ئەم ناوچەیە بیستراوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە دیواندەرە و بانه هەندێک ناوەند و پێگەی پەیوەندیدار بە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بەر هێرش کەوتوون. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان لە تکاب ستادی فەرماندەیی هێزی ئینتزامی بووەتە ئامانجی هێرشەکان و زیانێکی بەرچاو بە بیناکە گەیشتووە. هەروەها لە مەریوان بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی هێرشەکان سێ ئەندامی یەک خێزان لەوانە ژنێک و منداڵێکی چوار ساڵە گیانیان لە دەستداوە. هاوکات، سەرچاوەکان دەڵێن لە سنە و هەندێک ناوچەی دیکەش جوڵەی هێزە ئەمنییەکان زیاد بووە، بەڵام هێشتا وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوانە بە تەواوی ڕوون نەکراوەتەوە.