3

به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، گه‌ڵاڵه‌ی درێژ كردنه‌وه‌ی ئۆپۆراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی دیكه، له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه په‌سه‌ند كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا “ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركیا، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی به مه‌به‌ستی درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئۆپۆراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سێ ساڵی دیكه، پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كردووه و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی پارتی “یه‌كسانی و دیمۆكرانی” و “كۆماری گه‌ل“، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن ئه‌ندامانی پارله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كراوه. به پێی هه‌واڵه‌كان، ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.