4
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ماوه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه له سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، بۆ ماوه‌ی ١٢٠ ڕۆژی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “یێهزاد ڕه‌سووڵی” ڕێكه‌وتی ٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ كاتی سه‌ردانی له شاری ئیسفه‌هان به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌كرێت. ناوبراو له پاش تێپه‌ڕاندنی ٣٣ ڕۆژ له گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات، مانی له خواردن گرتووه و پاش زیاتر له دوو مانگ مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێ دراوه.